‌فرانكفۆرت و ڕینجەرز یاری كۆتایی خولی ئەوروپی ئەنجام دەدەن

وێستگە سپۆرت-

یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ هەردوو یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی و گلاسكۆ ڕینجەرزی سكۆتلەندی كۆدەكاتەوە و یانە سكۆتلەندەنییەكە بە دوای یەكەم نازناودا وێڵە.

بڕیارەی سبەی چوارشەممە كاتژمێر 10ی شەو بە كاتی هەرێمی كوردستان لە یاریگای لاكارتۆخای تایبەت بە یانەی ئیشبیلیە ولە وڵاتی ئیسپانیا یاری كۆتایی خولی یۆرۆلیگ بەڕێوەبچێت لە نێوان هەردوو یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت و گلاسكۆ ڕینجەرز، لە قۆناغی نیوەی كۆتایی فرانكفۆرت بەسەر پشتی وێستهام گەیشتە یاری كۆتایی و لای خۆشییەوە گلاسكۆ ڕینجەرز شكستی بە لایپزیكی ئەڵمانی هێنا.

یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت یەك جار توانیویەتی ئەم نازناوە بەرزبكاتەوە ، لە بەرامبەردا یانەی گلاسكۆ ڕیندەر بە دوای یەكەم نازناودا وێڵە و تاكو ئێستا هیچ نازناێكی خولی ئەوروپی بە دەستنەهێناوە .


PM:11:25:17/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری