کاتی ناساندی مباپێ لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرابوو
وێستگە سپۆرت-
کاتی ناساندنی کیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەکرێت.
رۆژنامەی ئاس ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا ئاشکرایکردووە، کیلیان مباپێ و ریال مەدرید گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و تەنیا ماوە هەردوولا گرێبەستی نێوانیان واژۆ بکەن.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژە بەوەش دەکات، هەموو شتێک تەواو بووە، بەڵام ریال مەدرید تاکو دوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ گرێبەستی مباپێ راناگەیەنێت، چاوەڕێ دەکرێت لە هەر ساتێکدا مباپێ رۆیشتنی لە ریزەکانی پاریس سانجێرمان رابگەیەنێت
لای خۆشییەوە رۆژنامه‌ی كواترۆی ئیسپانیاش نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه، مه‌راسیمی ناساندنی كلیان مباپێ به‌هۆی ئاهه‌نگه‌كان چه‌ند رۆژێك دواده‌كه‌وێت
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید تووشی شكست بێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ ئاهه‌نگی مه‌راسیمی ناساندنی مباپێ له بێرنابیۆ ساز ده‌كه‌ن
PM:06:04:17/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2016
جار خوێنراوه‌ته‌وه