سۆڵشایه‌ر له باره‌ى ڕۆناڵدۆ ده‌دوێت
وێستگە سپۆرت-
ئۆلى یۆنار سۆڵشایه‌رى نه‌رویجى و ڕاهێنه‌رى یانه‌ى مانچستىه‌ر یونایتد ڕه‌خنه‌ى توه‌ند له‌و كه‌سانه ده‌گرێت كه ره‌خنه له ڕۆناڵدۆ ده‌گرن و ده‌ڵێت وه‌رن سه‌یرى یارییه‌كه‌ى ئه‌تله‌نتا بكه‌ن.
له پاش یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌تله‌نتا و له لێدوانێكیدا سۆلشایەری ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد ڕەخنەى توندی ئاڕاستەى ئەو کەسانە گرت کە لە تواناکانی ڕۆناڵدۆ کەمدەکەنەوە و دووپاتیکردەوە هەر کەسێک گومانی هەیە با جارێکی تر یارییەکەى ئەتڵانتا ببینێتەوە و دواتر بڕیار لەسەر ئاستی ڕۆناڵدۆ بدات.
سۆلشایەر ستایشی سەرجەم یاریزانەکانی کرد و سووپاسی هاندەرانی نێو یاریگای ئۆڵد ترافۆردی کرد کە لە چرکەى سەرەتاوە تا چرکەى کۆتایی هاوکار و پشتیوانی شەیتانە سوورەکە بوون و ئەو دەنگە بەرزانەش بەرز دەنرخێنێت کە بۆ پشتیوانی یاریزاناینان دەریان دەبڕی.
AM:09:50:21/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3164
جار خوێنراوه‌ته‌وه