به‌رشه‌لۆنه گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
وێستگە سپۆرت-
ڕۆناڵد کومانی هۆڵندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دوورخستنەوەی پێدری لە یاری کلاسیکۆ ڕاگه‌یاند
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ڕیاڵ مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه پێدری ئەستێرەی هێڵی ناوه‌ندی بەرشەلۆنە بەهۆی چاکنەبوونەوەی لە پێکان بەشداری یاری کلاسیکۆی یانەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مەرید لە هه‌فته‌ی 10یەمی لالیگادا ناکات
ڕۆژنامەباس له‌وه‌ش ده‌كات کومانی ڕاهێنەر سەرەڕای خراپی بارودۆخی یانەکەی لەم وەرزەی لالیگا، بە ناچاری بڕیاری دوورخستنەوەی پێدری گۆنزالسی ناوەڕاستکاری داوە کە ماوەی چوار ڕۆژە نەیتوانیوە بەشداری ڕاهێنانەکانی بەرشەلۆنە بکات.
PM:06:50:20/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3676
جار خوێنراوه‌ته‌وه