ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس بووە پاڵەوانی جامی بیرلسكۆنی
وێستگە سپۆرت-
یانەی یۆڤانتۆس لە یانەی مۆنزای خولی پلە دووی وڵاتەكەی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی دۆستانەی بیرلسكۆنی.
لە جامی دۆستانەی بیرلسكۆنی یۆڤانتۆس ڕووبەڕووی یانەی مۆنزای خولی پلە دووی ئیتاڵی بوەوە ، لەخولەكی 13 ڕانۆكیا گۆڵی یەكەمی بۆ یۆڤانتۆس تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .
لە تایمی دووەمدا و لەخولەكی 53 كۆلۆسۆفیكی گۆڵی دووەمی بۆ یۆڤانتۆس تۆماركرد، سێ خولەك پێش تەواوبونی كاتی یاسایی یارییەكە ماركۆ دالیساندرۆ تاكە گۆڵەكەیی مۆنزای تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتاییهات و بووە پاڵەوانی جامی بیرلسكۆنی
AM:11:27:01/08/2021
ئهم بابهته 2608
جار خوێنراوهتهوه