‌خشته‌ و ورده‌كاریی یارییه‌كانى ئه‌مڕۆى جامى یۆرۆ

وێستگە سپۆرت-

ئەمڕۆ لە جامی یۆرۆى 2020 چوار یاری ئەنجامدەدرێن و ناسنامەی چەند هەڵبژاردەیەکی سەرکەوتوو ئاشکرادەبێت.

ئەمڕۆ لە کۆمەڵەی دووەم و سێیەمی جامی یۆرۆدا چوار یاری بەڕێوەدەچن، لە کاتژمێر حەوتی ئێوارە دوو یاری لە کۆمەڵەی سێیەمدا ئەنجامدەدرێن، هەڵبژاردەی هۆڵەندا کە سەرکەوتنی بۆ قۆناغی شانزە مسۆگەر کردوە بەرامبەر هەڵبژاردەی مەقدۆنیای باکوور یاری دەکات.

لە هەمان کاتدا لە یاریەکی یەکلاکەرەوەدا هەردوو هەڵبژاردەی ئۆکرانیا و نەمسا رووبەرووی یەکدەبنەوە، ئۆکرانیا پێویستی بە یەکسانبوونە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی داهاتوو بەڵام نەمسا پێویستی بە بردنەوەیە تا گەیشتن بە قۆناغی شانزە مسۆگەر بکات.

لە کۆمەڵەی دووەمدا و لە کاتژمێر 10 ی شەودا، هەڵبژاردەی روسیا کە خاوەنی بردنەوەیەک و شکستێکە بەرامبەر هەڵبژاردەی دانیمارک یاریدەکات کە هەردوو یاریەکەی دۆراندوە.

لە هەمان کۆمەڵەدا، بەلجیکای سەرکەوتوو بۆ قۆناغی شانزە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فنلەندا دەبێتەوە.


AM:10:24:21/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌