ریاڵ مه‌درید نرخی ئه‌ستێره‌یه‌كی به 40 ملیۆن یۆرۆ دیاری ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دید ئاماده نییه جارێكی دیكه پشت به تواناكانی لوكا یۆڤیج ببه‌ستێته‌وه و بیگه‌ڕێنێته‌وه یانه‌كه‌ی و ده‌یه‌وێت به یه‌كجاری بیفرۆشێت و نرخی فرۆشتنه‌كه‌شی دیاری ده‌كات.
هاوینی 2019 یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید لوكا یۆڤیجی سڕبی له یانه‌ی ئینتراخت فرنكفۆرته‌وه گواسته‌وه ڕیزه‌كانی و له مانگی یه‌كی ڕابردووش به خواستن گه‌ڕایه‌وه یانه ئه‌ڵمانییه‌كه.
ڕۆژنامه‌ی ئاسی نزیكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید باس له‌وه ده‌كات كه ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه به هیچ جۆرێك نیازی نییه جارێكی دیكه پشت به تواناكانی لوكا یۆڤیج ببه‌ستێته‌وه و ده‌یه‌وێت به یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بێت.
PM:03:44:20/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 5204
جار خوێنراوه‌ته‌وه