ڤیدیۆ.. لیڤانتی و به‌رشه‌لۆنه یه‌كسان بوون
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دوو خاڵی گرنگی له ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ لیڤانتی به سێ گۆڵ یه‌كسان بوو.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 36ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی لیڤانتی له یاریگای خۆی میوانداری به‌رشه‌لۆنه‌ی كرد ، یارییه‌كه 3-3 كۆتاییهات و به‌رشه‌لۆنه دوو خاڵی گرنگی له ده‌ستدا و له نازناوی لالیگا دووركه‌وته‌وه
گۆڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه مێسی وپێدری وعوسمان دیمبیلی له خوله‌كه‌كانی 25 و34 و64 تۆماریان كرد و سێ گۆڵه‌كه‌ی لیڤانتیش میلیرۆ ومۆرالێس و سێرجیۆ لیۆن له خوله‌كه‌كانی 57 و59 و83 تۆماریان كرد .
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه بووه 76 خاڵ وله پله‌ی دووه‌مدایه‌و لیڤانتیش به 40 خاڵ له پله‌ی 13 هه‌مدایه.
AM:01:03:12/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1896
جار خوێنراوه‌ته‌وه