هه‌واڵێكى ناخۆش بۆ هانده‌رانى ڕیاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
هانده‌رانى ڕیاڵ مه‌درید هه‌واڵێكى ناخۆشیان پێده‌گات وڕافائیل ڤاران ناتوانێت ئاماده‌ى یارى یانه‌كه‌ى بێت به‌رانبه‌ر یانه‌ى سیڤیلیه.
سبه‌ى یه‌كشه‌ممه له یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 35ى خولى ئیسپانى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید له نێو یاریگاى خۆى میواندارى سیڤیلیه ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ى ماركاى نزیكى یانه‌ى شاهانه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه ڤاران له ڕاهێنانه‌كانى یانه‌كه‌یدا به‌شداری نه‌كردووه و ناتوانێت ئاماده یارییه‌كه‌ى سیڤیلیه بێت.
جگه له ڤاران كارفاخال و لوكاس ڤاسكێزیش ئاماده نابن و به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر ئه‌م وه‌رزه كۆتاییهاتووه بۆ ئه‌وان.
AM:11:50:08/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3596
جار خوێنراوه‌ته‌وه