ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان به زه‌حمه‌ت له لایبزیكی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمان به گۆڵێكی نیمار له لایبزیكی برده‌وه وسێ خاڵی گرنگی به ده‌ستهێنا.
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی چواره‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان وله كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م وكۆتایی پاریس سانجێرمان له یاریگای خۆی میوانداری لایبزیكی ئه‌ڵمانی كرد ، یارییه‌كه به گۆڵێكی بێ وهلاَم له سودی پاریس سانجێرمان كۆتاییهات .
تاكه گۆڵی یانه پاریسییه‌كه نیمار له‌خوله‌كی 11 به لێدانی سزا تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی پاریس سانجێرمان بووه نۆ خاڵ و پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گرتووه و یانه‌ی لایبزیكیش به هه‌مان ڕێژه‌ی خاڵ وبه جیاوازی گۆڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه .
AM:01:34:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1036
جار خوێنراوهتهوه