دوو ئه‌ستێره‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رانبه‌ر ئینته‌رمیلان ئاماده نابن
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له تواناكانی دوو ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌بێت به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئینته‌رمیلان.
بڕیاره شه‌وی چوارشه‌ممه یانه‌ی ئینته‌رمیلان له یاریگای خۆی میوانداری ڕیاڵ مه‌ردید بكات و له یاریی یه‌كه‌مدا یانه‌ی شاهانه به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد.
رۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ریال مەدرید دەڵێت، سێرخیۆ رامۆس، بەهۆی ئەو پێکانەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر ئەڵمانیا تووشی بوو، بەشداری لە یارییەکەدا ناکات، لەکاتێکدا بەرامبەر ڤیاریالیش لە لالیگا یاریی نەکرد.
جگە لە رامۆس بەشداریکردنی کەریم بێنزیماش لە یارییەکەدا دیارنییە، لەکاتێکدا یاریزانەکە دوێنێ بەشداریی لە مەشقە بە کۆمەڵەکاندا نەکردووە و بەتەنیا لەنێو هۆڵدا راهێنانی کردووە، بەمەش ئەستەمە ئەو یاریزانەش یاریی بکات.
PM:10:43:23/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3688
جار خوێنراوهتهوه