ڤیدیۆ.. ڕۆما له كۆتا هه‌فته‌ی خولی ئیتاڵی له یۆڤانتۆسی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕۆما له كۆتا هه‌فته‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به یۆڤانتۆسی پاڵه‌وانی خوله‌كه هێنا.
له هه‌فته‌ی 38 وكۆتایی خولی ئیتاڵی یانه‌ی ڕۆما بووه میوانی یۆڤانتۆس و یارییه‌كه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی ڕۆما كۆتاییهات .
تاكه گۆڵه‌كه‌ی یۆڤانتۆس له‌خوله‌كی پێنج هیگواین تۆماری كرد ، سێ گۆڵه‌كه‌ی ڕۆماش نیكۆلا كالنیچ وو دیگۆ پیرۆتی دوو گۆڵ له خوله‌كه‌كانی 23 و 44 و 53 تۆماریان كرد .
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی ڕۆما بووه 70 خاڵ و له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دایه وبه‌شداری یارییه‌كانی یۆرۆ لیگ ده‌كات ویۆڤانتۆسیش خاڵه‌كانی له 83 خاڵدا مایه‌وه.
PM:12:21:02/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوه‌ته‌وه