‌پەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەی مۆندۆ هاندەرانی بەرشەلۆنەی زۆر خۆشحاڵ کردووە

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە بارەی دۆخی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و هێرشبەری بەرشەلۆنەوە هەواڵێکی خۆش بلاو دەکاتەوە و ئەمەش هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە زۆر خۆشحاڵ دەکات.

لەپەڕەی یەکەمی ئەمڕۆی ڕۆژنامەکەی مۆندۆ وێنەیەکی سوارێزی داناوەو و نوسیویەتی پزیشکان گڵۆپی سەوزیان بۆ سوارێز هەڵکردووە.

ڕۆژنامەکە دەڵێت سوارێز بە تەواوی پێکانەکەی تێپەڕاندووەو بە وتەی پزیشکانی یانەکە بە ڕێژەیەکی زۆر ئامادەی یارییەکەی ڕیاڵ مایۆرکا دەبێت کە لە 13 ی مانگ بەڕێوەدەچێت. 


AM:10:37:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 15324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌