ئێزگەی ئۆنداسیرۆ دوا زانیاری لەسەر پێکانەکەی مێسی ئاشکرا دەکات
وێستگە سپۆرت-
ئێزگەی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی دوا زانیاری لەسەر پێکانەکەی مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات.
دوێنێ مێسی بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی نەکرد و ڕادیۆی کەتەلۆنیا ئاشکرای کردکە مێسی توشی پێکانی ماسولکەیی بووەو ناتوانێت لە یارییەکەی مایۆرکا یاری بکات.
لەو بارەیەوە ئێزگەی ئۆندا سیرۆ دوا زانیاری ئاشکرا دەکات و دەڵێت پێکانی مێسی هیچ مەترسیدار نییە و ئەو یاریزانە بە ڕێژەیەکی زۆر بەشداری ڕاهێنانەکانی ڕۆژی هەینی دەکات و ئامادەی یارییەکەی مایۆرکا دەبێت .
AM:10:22:04/06/2020
ئهم بابهته 3576
جار خوێنراوهتهوه