چێڵسى بە نەخێر وەڵامى ڕیاڵ مەدرید دەداتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى چێڵسى ڕەتیدەكاتەوە دەستبەردارى تواناكانى نگۆلۆ كانتێى فەڕەنسى و ئەستێرەى هێڵى ناوەندى یانەكەى بێت لە بەرژەوەندى یانەى ڕیاڵ مەدرید .
میدیاكانى بەڕیتانیا لە ماوەى ڕابردوودا ئاماژەیان بەوەكردبوو كە زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید ئارەزوویەكى زۆرى بۆ گواستنەوەى كانتێ هەیە و دەیەوێت لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا بیگوازێتەوە ڕیزەكانى.
یانەى چێڵسى لە وەڵامى ئارەزووەكەى زیداندا ئاشكراى كردووە كە بە هیچ جۆرێك نایانەوێت دەستبەردارى تواناكانى كانتێ بن و لە پڕۆژەى یانەكەدایە بۆ وەرزى داهاتوو .
PM:08:48:16/05/2020
ئهم بابهته 5520
جار خوێنراوهتهوه