‌چێڵسى بڕیارى دەستبەرداربونى لە پێنج یاریزانى یانەكەى داوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى چێڵسى ئینگلیزى بڕیارى دەستبەرداربون لە پێنج یاریزانى یانەكەى داوە لە كۆتایی وەرزى ئەمساڵدا.

لەو بارەیەوە پێگەى ئى ئێس پى ئێنى جیهانى ئاماژەى بەوەكردووە كە بەرپرسانى یانەى چێڵسى دەیانەوێت لە كۆتایی وەرزى ئەمساڵ دەستبەردارى پێنج یاریزانى یانەكەیان بن ، تا بە پارەى فڕۆشتنیان گرێبەستى تر واژووبكەن .

پێگەكە دەشڵێت ئەو پێنج یاریزانە بریتین لە تیمۆ باكایكۆ وماركۆس ئەلۆنسۆ و ئیمرسۆن پالمێرمى و میشى پاچواى و و زاباكۆستا، لە ئێستادا باكایكۆ بە خواستن بۆ یانەى مۆناكۆى فەڕەنسى یارى دەكات.
 


PM:12:23:16/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری