‌ئەستێرەیەك تواناكانى پێشكەشى ڕیاڵ مەدرید دەكات و یانەكەش ڕەتیدەكاتەوە گرێبەستى لەگەڵ بكات

وێستگە سپۆرت-

بریكارى ویلیان داسێلڤاى بەڕازیلى وئەستێرەى یانەى چێڵسى تواناكانى ئەو ئەستێرە بەڕایلیە پێشكەشى یانەى ڕیاڵ مەدرید دەكات و یانە ئیسپانییەكەش ڕەتیدەكاتەوە گرێبەستكردن لەگەڵى ڕەتدەكاتەوە .

لە ماوەى ڕِابردوو ویلیان بە فەرمى ڕۆشتنى لە یانەى چێڵسى لە كۆتایی وەرزى ئەمساڵ ڕاگەیاند و پێشتریش بریكارەكەى تواناكانى پێشكەشى بەرشەلۆنەكرد یانە كەتەلۆنییەكەش ڕەتیكردەوە گرێبەستى لەگەڵ بكات .

پێگەى دیفینساسێنتراڵى ئیسپانى ئاماژەی بەوەكردووە كە بریكارى ئەو یاریزانە بەڕازیلیە تواناكانى ویلیانى پێشكەشى ڕیاڵ مەدرید كردووە ، بەڵام یانە شاهانەییەكەى ئیسپانیا هاوشێوەى بەرشەلۆنە گرێبەستكردنى لەگەڵ ئەو یاریزانە ڕەتكردۆتەوە .
 


AM:11:17:10/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 19524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌