دوو یانەى گەورە گرنگى بە ئەستێرەیەكى بەرشەلۆنە دەدەن
وێستگە سپۆرت-
یانەكانى یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان گرنگى بە گواستنەوەى عوسمان دیمبلى فەڕەنسى وئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە دەدەن .
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى لاگازێتا دیلۆ سپۆرتى ئیتاڵى ئاماژەى بەوەكردووە كە هەردو یانەى یۆڤانتۆس وئینتەرمیلان هەوڵى گواستنەوەى عوسمان دیمبیلى فەڕەنسى دەدەن و گفتووگۆشیان لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە كردووە .
ئەو ڕۆژنامەیە دەشڵێت یانەى ئینتەرمیلان نزیكترە لە گواستنەوەى دیمبیلى بەهۆى ئارەزووى یانە كەتەلۆنیەكە بۆ گواستنەوەى لاوتارۆ مارتینێز .
عوسمان دیمبلى لە مانگى دوو دووچارى پێكانێكى قورس هات و تا نیوەى مانگى حەوت دووردەكەوێتەوە لە یاریگاكان .
AM:10:56:07/04/2020
ئهم بابهته 9504
جار خوێنراوهتهوه