ئینتەرمیلان بەم مەرجە سكرینار دەفرۆشێت بە ڕیاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئینتەرمیلان ئامادەیی نیشاداوە كە میلان سكرینارى بەرگریكارى یانەكەى بفرۆشێت بە یانەى ڕیاڵ مەدرید بەڵام مەرجى هەیە .
پێگەى كاڵچیۆ میركاتۆى ئیتاڵى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى ڕیاڵ مەدرید گرنگییەكى زۆر بە تواناكانى میلان سكرینارى سلۆڤاكى و بەرگریكارى یانەى ئینتەرمیلانى ئیتاڵى دەدات و دەیەوێت لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینە بیگوازێتەوە ڕیزەكانى .
ئەو پێگەیە ئاشكراى دەكات كە یانەى ئینتەرمیلان ئامادەیە بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى تواناكانى ئەو بەرگریكارە بێت بۆ یانەى شاهانە .
دانانى ئەم مەرجە قورسەش لە لایەن یانە ئیتاڵیەكەوە ئەوە دەگەیەنێت كە بەرپرسانى ئینتەر نایانەوێت هەروا بە ئاسانى دەستبەردارى تواناكانى ئەو بەرگریكارە بن .
PM:10:52:06/04/2020
ئهم بابهته 12180
جار خوێنراوهتهوه