نیمار بەرشەلۆنە شۆك دەكات
وێستگە سپۆرت-
نیمار داسێلڤاى بەڕازیلى وئەستێرەى یانەى پاریس سانجێرمان یانەى بەرشەلۆنە شۆك دەكات و رەنگە تا كۆتایی گرێبەستەكەى لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەردەوام بێت .
رۆژنامەى لۆپاریزیانى فەڕەنسى ئاماژەى بەوە كردووە كە نیمار بە تەواوى دەرگاى نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى لەسەر یانەكەى دانەخستووە .
ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە نیمار لە ئێستادا لە بیرى ئەوەدایە كە تا كۆتایی گرێبەستەكەى لەگەڵ یانە پاریسییەكە بەردەوام بێت .
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە هاوینى رابردوو نیمار زۆر هەوڵیدا بگەڕێتەوە یانە كەتەلۆنییەكە ، گرێبەستى نیماریش لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینى 2022 كۆتایی دێت .
PM:05:53:19/02/2020
ئهم بابهته 11944
جار خوێنراوهتهوه