‌ئاگادارن راهێنەرى سێلتافیگۆ لەسەر رووبەڕووبونەوەى ریاڵ مەدرید چى دەڵێت

وێستگە سپۆرت-

راهێنەرى یانەى سێلتافیگۆ جەختدەكاتەوە كە بەرامبەر یانەى ریاڵ مەدرید هەوڵى بردنەوە دەدەن و ئامانجیان بە دەستهێنانى سێ خاڵى یارییەكەیە . 

لەو بارەیەوە ئۆسكار گارسیاى راهێنەرى سێلتافیگۆ پێش یارییەكەى ریاڵ مەدرید وتى : دەزانین  كە یارییەكەمان زۆر قورسە و هەموو پێشبینیەكانیش بۆ بردنەوەى یانەى ریاڵ مەدریدە .

ئۆسكار دەشڵێت: ئێمە ناڕوانینە ئەنجامەكانى پێشوومان وبەرامبەر ریاڵ مەدرید هەوڵى بردنەوە وبە دەستهێنانى سێ خاڵى یارییەكە دەدەین .  
 

 


PM:12:34:16/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 9344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری