ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان ریمۆنتاداى بەسەر ئەى سی میلاندا كرد
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئینتەرمیلان ریمۆناتداى بەسەر یانەى ئەى سی میلاندا كرد و بە چوارگۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێی بردەوە .
لە یارى دێربى میلانۆدا یانەى ئینتەرمیلان میواندارى میلانى كرد. تایمى یەكەم میلان دوو گۆڵى لە رێگەى ریبیچ وئیبراهیموڤیجەوە لە خولەكەكانى 40 و 46 تۆماركرد ، بەلآم تایمى دووەم ئینتەرمیلان بە چوار گۆڵ وەلآمیان دانەوە و لە رێگەى هەریەكە لە برۆزۆڤیج و فیچینۆ و دى فرى ولوكاكۆوە لە خولەكەكانى 51 و 54 و70 و 93 .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانى ئینتەرمیلان بووە 54 خاڵ وبە جیاوازى گۆڵ پێشەنگى لە یۆڤانتۆس وەرگرت، میلانیش بە 32 خاڵ لە پلەى دەیەمدایە .
AM:12:51:10/02/2020
ئهم بابهته 3060
جار خوێنراوهتهوه