دوو زەبری كوشندە بەر بەرشەلۆنە كەوت
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گورزێكی كوشندەی بەردەكەوێت و پێكانی دوو یاریزانی یانەكەی رادەگەیەنێت .
لە پێگەی فەرمی خۆی یانەی بەرشەلۆنە نووسراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئارسەری بەڕازیلی بەهۆی ئازار لە ماسولكەكانی ڕانیدا تووشی پێكان هاتووە و ماوەی چاكبوونەوەشی دەكەوێتە سەر خێرایی چارەسەرەكەی و رون نیە كەی دەگەڕێتەوە.
هەر لە هەمان نووسراودا یانەی بەرشەلۆنە بۆ ئانسو فاتێش یانەكە باسی ئەوەە كردووە كە لە مەشقەكانی ئەمڕۆدا تووشی پێكان هاتووە و بەهەمان شێوەش ماوەی دووركەوتنەوەی ئەو یاریزانەش ئاشكرا نەكراوە.
بەهۆی پێكانەكانیشەوە هەردوو یاریزانەكە لە لیستی یاریزانانی یانەكەیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕیاڵ مایۆركا بۆ یاریەكەی ئەمشەو ئامادە نابن.
PM:12:48:07/12/2019
ئهم بابهته 19496
جار خوێنراوهتهوه