ریاڵ مەدرید بەسەر بەرشەلۆنەدا هەڵدەبژێرێت ویانەكەشی داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەكات
وێستگە سپۆرت-
میلان سكریناری بەرگریكاری یانەی ئینتەرمیلان لەئەگەری رۆشتنی لە یانەكەیدا یانەی ریاڵ مەدرید هەڵدەبژێرت و بەرشەلۆنە رەتدەكاتەوە .
پێگەی فتبۆڵ ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەكردووە كە هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە كێبڕكێیەكی توند دەكەن بۆ گواستنەوەی میلان سكریناری بەرگریكاری ئینتەرمیلان و هەوڵەكەش لە هاوینی رابردوووە بەردەوامە .
ئەو پێگەیە بۆچونی سكریناری وەرگرتووە و ئەو یاریزانەش لە كۆتایی وەرزدا ئەگەر یانەكەی جێبهێڵێت ریاڵ مەدرید هەڵدەبژێرێت و بەرشەلۆنە رەتدەكاتەوە .
لە كۆتاییدا پێگەكە باس لەوە دەكات كە یانەی ئینتەرمیلان بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ ئامادەیە دەستبەرداری تواناكانی سكرینار بێت .
PM:09:31:17/11/2019
ئهم بابهته 16152
جار خوێنراوهتهوه