‌هەواڵێكی ناخۆش بۆ هاندەرانی نیمار

وێستگە سپۆرت-

پاش ئەوەی لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر نەیجیریا لە خولەكی 12 دووچاری پیكان هات ، سەرچاوەكان دەڵێن نیمار لە سێیەم یاری یانەكەی لە یانە پاڵەوانەكان بەشداری ناكات .

ئەمرۆ بەرازیل رووبەرووی نەیجیریا بوەوە لە یارییەكی دۆستانەدا ونیمار دووچاری پێكان هات لە خولەكی 12. 

بە شێكی زۆر لە سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە پێكانەكەی نیمار لەوە قورسترە كە پێشبینی دەكرا و قورسە ئەو یاریزانە بەرامبەر كلوپ بروج لە یانە پاڵەوانەكان ئامادە بێت .

جێگەی ئاماژەیە بەرازیل ونەیجیریا بە گۆڵێك یەكسان بوون 


PM:08:16:13/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌