داهاتووی گاریس بێڵ به ته‌واوی یه‌كلایی بوه‌وه
وێستگە سپۆرت-
بریكاره‌كه‌ی گاریس بێڵی وێڵزی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید داهاتووی ئه‌و یاریزانه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و ره‌تیده‌كاته‌وه بێڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جێبهێڵێت .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركای مه‌دریدی جۆناسن بارنێتی بریكاره‌كه‌ی گاریس بێڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بێڵ زۆر خۆشحاڵه له یانه‌كه‌یدا ونایه‌وێت ریاڵ مه‌درید جێبلهێڵێت و رووبكاته ئینگلته‌را بۆ یاریكردن .
ئه‌م لێدوانه‌ی بریكاره‌كه‌ی گاریس بێڵ له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كی زۆره بابه‌تی رۆشتنی ئه‌و یاریزانه له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆته باسی گه‌رمی رۆژنامه‌كان .
AM:11:35:10/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2384
جار خوێنراوه‌ته‌وه