ئهو كهسانهی هێرشیانكردهسهر خاوهن چێشتخانهكهی گهڕهكی عهقاری، دهستگیركران
کاتی هێرشەکە
وێستگه نیوزـ
دوای ئهوهی ئەمڕۆ هێزێكی چەكدار چونه سەر خاوهنی چێشتخانهی كامهران له گهڕهكی عهقاری له شاری سلێمانی و لەناو چێشتخانەكەیدا و لێیان دا و سوكایهتییان پێكرد، پۆلیسی سلێمانی ئهو كهسانهی دهستگیر كرد.
عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند ئەو كەسانەی هێرشیانكردە سەر خاوەنی چێشتخانەكەی گەڕەكی عەقاری دەستگیركراون، دەشڵێت: لەئێستادا تۆمەتباران دەستبەسەرن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێكردووە.
لهدوای هێرشهكهش بۆسهر چێشتخانهكهی، وەستا كامەران، خاوەنی چێشتخانەی كامەران لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند :"دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێكی چەكدار بەدوو وەنەوشەی جام ڕەشەوە هێرشیان كردە سەرمان لەناو چێشتخانەكەدا بە 12 كەس پەلاماریاندام و پەنجەشم بەو هۆیەوە بریندارە و بەلەقە و شەق لێیاندام و گرتەی ڤیدیۆیشمان لەسەر هێرشەكەیان هەیە".
ناوبراو روونیكردەوە "پرسیومە بۆچی هێرشم دەكەنە سەر و پەلامارم دەدەن، بەڵام ئەوان جنێویان پێداوم و و هەڕەشەی ئەوەشیان كردووە كە دێینەوە سەرت و دەتكوژین و نەشمزانیوە بۆچی بەو شێوەیە هێرش دەكەنە سەرم و خەڵك هەروا سەری سوڕماوە لەو كارە".
وەستا كامەران ئاماژەی بەوەكرد "من كرێچی خاوەنی چێشتخانەكەمم و دوای ئەوەی كێشەی یاسایی كەوتە نێوانمانەوە بۆم چۆڵكرد و دواتر چوومەتە ئەوبەرەوە، بەڵام دوای ئەوەی ئاوی بۆرییەكەی لێگرتوومەوە چووم سكاڵام لێكرد دواتریش تەنازولم لەسكاڵاكە كرد، بەڵام مافی گشتی لەسەر مابوو ئیتر ئەمڕۆ هاتوونەتە سەرم، هەر ئەمڕۆ بەتەلەفۆن هەڕەشەی كوشتنیان لێكردم، بۆیە داوا لەهاوسەرۆكانی یەكێتی دەكەم دەستوەردان لەو كێشەیەدا بكەن و چارەسەری بكەن و سكاڵاشمان تۆمار كردووە".
لەبەرامبەردا زانا كەمال حەكیم ئاغا كەسی نزیك خاوەن موڵكی پێشووی چێشتخانەی كامەران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوان ئاگاداری ئەو هێزە نەبوون كە چوونەتە سەر چێشتخانەی كامەران و وتی "خاوەنی ئەو چێشتخانەیە ناوی بەرپرسان و یەكێتی دەهێنێت، بەڵام ئەوان پەیوەندییان بەم مەسەلەیەوە نییە، ئەمە كێشەی نێوان خاوەن موڵك و كرێچییە"، هەروەها وتیشی "ئاگاداری ئەو هێزە نیم، ئێمە كەسانی مەدەنین و خاوەنی بنەماڵەیەكی ناسراوین و هەڵناكوتینە سەر خەڵك، ئەگەر بەڵگەی یاسایی لایە دەتوانێت پێشكەشی دەزگاكانی دەوڵەتی بكات، ئاگاداری ئەو دەستدرێژییە نەبووم كە باسی دەكات، ئایا ئێوە تەئكیدن ئەو هێزە بۆ ئەم مەسەلەیە چۆتە سەری یان بۆ شتی تر بووە؟".
PM:09:07:22/11/2020
ئهم بابهته 5612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت