زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی شه‌پۆلی بارانبارینه‌كه و بڕه‌كه‌ی به‌پێی شاره‌كان راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی شه‌پۆلی بارانبارینه‌كه و بڕه‌كه‌ی به‌پێی شاره‌كان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه له‌كاته‌كانی ئه‌مشه‌و تاوه‌كو رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سیروان ساڵح شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "بارانبارین و هه‌وره‌بروسكه به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مشه‌و تاوه‌كو نیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه شێوه‌ی بارانه‌كه په‌رته‌وازه‌و لێره‌و له‌وێ ده‌بێت".
ده‌شڵێت: "زۆرترین بڕی بارانه‌كه له نێوان كاته‌كانی ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه تاوه‌كو به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ده‌بارێت و له نێوان ئهوماوهیهدا ئه‌گه‌ری لافاوی زۆرهه‌یه له چه‌م و دۆڵه‌كان و ناوچه نزماییه‌كانی ڕێڕه‌وی ئاوه‌كان".
سیروان ساڵح پێشبینیكردووه كه له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ( 55 تاوه‌كو 75 ملیمه‌تر)، پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سۆران ( 50 تاوه‌كو 85 ملیمه‌تر)، ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ( 65 تاوه‌كو 110 ملیمه‌تر)، پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی زاخۆ ( 45 تاوه‌كو 65 ملیمه‌تر) و ناوچه‌كانی گه‌رمیان (35 تاوه‌كو 70 ملیمه‌تر) باران ببارێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "شێوه‌ی دابارینه‌كه به‌هاری و ناوبه‌ناوه و هه‌ندێك كاتی كه‌م ئه‌گه‌ری بارینی ته‌رزه هه‌یه وئهگهرههیه قه‌باره‌ی گه‌وره نه‌بێت و ئاسایی بێت و پشتیوان به‌خوای گه‌وره بێ زیان ده‌بێت".
PM:08:19:30/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 5776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت