به ڤیدیۆ.. ساتی هەڵکوتانە سەر ماڵێك و کوشتنی گەنجێك له هەولێر
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە رێگای کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە، دەردەکەوێت کاتژمێر 11:7 خولەکی شەوی رابردوو، چەند چەکدارێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و دەستڕێژی گوللـە دەکەن و بەهۆیەوە گەنجێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندارکراون.
بهپێی زانیارییهكان، شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر چەند کەسێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و دەستڕێژی گوللـەیان لێکردوون، گەنجێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندارکراون.
ئهمه لهكاتێكدایه تا ئێستا پۆلیسی هەولێر هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونهكردووهتهوه.
PM:02:05:26/09/2020
ئهم بابهته 14756
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت