وەزیری تەندروستی هەرێم: ئێستا مەترسی کۆرۆنا زیاتر بووە
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز ـ
د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی رێكاری توند و تۆڵ و پێش وه‌خته له هه‌رێمی كوردستان دژ به‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه له‌و ترسناكیه دوركهتبێتنهوه ترسناكی به‌رده‌وامه و زیاتره، چونكه ڤایره‌سه‌كه له‌ناو كۆمه‌ڵگادایه.
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "دۆخی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی دژواردایه، جگه له كۆرۆناش چونكه فراوانی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان سنورداره بۆیه گرفتی كۆرۆناش كه گرفتێكی جیهانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر كردووه، بۆیه ده‌توانین بڵێن دۆخێكی دژوارداین چونكه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی توانای باشی ده‌وێت ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌یرانی دارایداین و كێشه‌ی جۆراوجۆرمان هه‌یه كه‌هه‌مووی كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی هه‌یه".
د. سامان به‌رزنجی روونیشیكرده‌وه، "له ئێستادا مه‌ترسیه‌كه زیاتر بووه و رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بێت، ئه‌و مه‌ترسیانه كه‌م نه‌بوه‌ته‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤایره‌سه‌كه له‌ناو كۆمه‌لگادایه كه‌پێی ده‌ڵێن (Community viruses) ئه‌گه‌ر جاران بووایه ئێمه گومانمان ده‌كرد ئه‌و كه‌سانه بن كه له‌ده‌ره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه یا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌بووه كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا كه‌یسی پۆزه‌تیڤ هه‌یه كه له گروپه ترسنكدارهكانیش نیه واته به‌ریه‌ككه‌وتنی سێیه‌م و چواره‌م هه‌یه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هه‌ندێك حاڵه‌ت ون ببن كه ئێمه دره‌نگ پێی رابگه‌ین و بیاندۆزینه‌وه و نه‌خۆشیه‌كه بڵاو ببێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا رێ و شوێنه‌كان زۆر باش و توندوتۆڵ گیراوه‌ته‌به‌ر رۆژانه ئێمه حاڵه‌ته‌كان ده‌دۆزینه‌وه و ئه‌وانه‌ی بهریهككهوتنیشیان له‌گه‌ڵییان هه‌بووه كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ین و پشكنینیان بۆ ده‌كه‌ین".
پێشتر رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاندبوو عیراق له‌به‌رده‌م مه‌ترسی تهشهنهسهندینی ڤایره‌سی كۆرنایه له‌ناوچه‌كه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌رێمی كوردستان له‌كوێی ئه‌و مه‌ترسیه‌دایه؟
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "له ئێستادا كۆمه‌ڵێك رێ و شوێن ده‌گیرێته‌به‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان و رۆژانه ژماره‌یه‌كی زیاتر پشكنین له هه‌رێم ده‌كرێت، به‌ڵام له عیراق كه‌متره بۆیه بێگومان هه‌رمه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر عیراق مه‌ترسیشه له هه‌رێمی كوردستان".
به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستان سودی هه‌بووه هه‌م له رووی ئه‌وه‌ی به‌ده‌مه‌وه‌چونی تیمه‌كانی ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌ته‌كان خێراتر كاربكه‌ن و حاڵه‌ته‌كان خێراتر ده‌دۆزرێته‌وه هه‌م له‌ڕووی ئه‌وه‌ش كه به‌ریه‌ككه‌وتن نه‌بێت كه ئه‌مه‌ش كه‌مترن رێژه‌ی بڵاوكردنه‌وه ده‌بێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به‌نیازن قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌هه‌رێم درێژبكه‌نه‌وه له‌دوای دوای 10/04؟ وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌وشی كۆرۆنا زۆربه‌خێرایی ده‌ڕوات لێكۆڵینه‌وه‌كان و شیكردنه‌وه‌كان بوه‌ته كاری رۆژانه‌ی هه‌موو وڵاتانی دنیا، بۆیه له ئێستاوه زووه باسی 10ی مانگ بكه‌ین، له‌كاتی خۆیدا سه‌یری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ قازانج و ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیان بێگومان حكومه‌ت سود و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان له‌سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه داده‌نێت، بۆیه له‌كاتی ئێستادا ههڵسهنگانهكان ناكرێت و هێشتا هه‌شت رۆژی ماوه و زووه، ڕه‌نگه دۆخه‌كه باشتر بێت یاخوانهكرده خراپتر بێت بۆیه له‌كاتی خۆیدا بڕیار ده‌ده‌ین".
د.سامان به‌رزنجی جه‌ختیكرده‌وه: "له‌ڕووی جێ به‌جێكردنی رێنماییه‌كان و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان پارێزگاكانی كوردستان هیچ جیاوازییه‌كی نیه، وه ئاستی مه‌ترسی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌بارێكی مه‌ترسیداردایه وه‌ك یه‌ك بێ جیاوازی، له‌زۆر شاره‌كان و قه‌زا و ناحیه‌كان حاڵه‌ت هه‌یه، ئه‌وه كاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه بكات، هه‌ر خودی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی پێشنیاری كرد كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 15/04 درێژبكرێته‌وه ئه‌وه كاری لایه‌نی ته‌ندروستیه".
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و ڕێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندوستی و ناوخۆ نه‌بن ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته بارێكی مه‌ترسیداره‌وه."
ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس لهوهدهكهن كه ئه‌وانه‌ی پێشتر پێكوته‌ی (بی،سی ،جی) ییان بۆ كراوه كه دژی نه‌خۆشی سیله به‌رگری له‌شیان دژ به كۆرۆنا به‌هێزتره؟
د.سامان به‌رزنجی ده‌ڵێت: "ئه‌م ده‌نگۆیانه وه‌ك بیردۆز له‌شوێنانی تریش هه‌ن به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر وه‌ك بیردۆزه هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی جیهانی نیه كه پشت راستی ئه‌وه بكاته‌وه".
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌و چاره‌سه‌رانه بۆ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاردێت هه‌مان ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌یه كه ئێمه گشتاندنمان بۆكردووه وه پڕۆتۆكۆلی چاره‌سه‌رمان داناوه، ئه‌و پڕۆتۆكۆلی چاره‌سه‌ره‌مان داوه به‌هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان وه‌هه‌مان شت له عیراق و وڵاتانی تر به‌كاردێت، هیچ چارهسهرییهكیش نیه كه له‌كوردستان دۆزرابێته‌وه وه دروست كرابێت وه هیچ چارهسهرییهكیش نیه كه‌ته‌نانه‌ت جیاواز بێت له‌و وڵاتانه‌ی كهبهكاردههێنن، ئه‌و ده‌رمانانه هه‌ر بوونی هه‌بووه پێشتر بوونه‌كه‌ی نوێ نیه ئێستاش به‌كاردێت بۆ ئه‌م حاڵه‌ته وه ده‌مه‌وێت هاوڵاتیانیش دڵنیا بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی كه پڕوپاگهندهكراوه گوایه ڤاكسین دروست كراوه له‌هه‌رێمی كوردستان شتێكی وانیه و ته‌نانه‌ت ڤاكینیشی له‌هه‌موو جیهان بۆ دروست نه‌كراوه".
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان هه‌یه له‌گه‌ڵ رێكخراوانی په‌یوه‌ندیدار له‌وڵاتانی تر، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پزیشكی ئه‌مریكی پله‌به‌رز ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له سیتی -سی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڤیدیۆ كۆنفرانسی دوروودرێژمان كرد به‌سوپاسه‌وه كۆبونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له وڵاتی ئه‌مریكا "خاتوو به‌یان عه‌بدولڕه‌حمان" رێكخرابوو زۆر سودمان وه‌رگرت".
وتیشی: "ئه‌وان زۆر ده‌ستخۆشییان له رێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد ئه‌وه شه‌هاده‌ت و ڕاسپارده‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه و وه وڵاتی عیراق و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بوو ته‌نانه‌ت وڵاتی چین كه رۆژی ڕابردوتر شاندێكیان گه‌ڕابوه‌وه هه‌موو ئه‌وانه ده‌ستخۆشی گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد وه تاكه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ڕێكاره له‌وه‌دا ده‌بینن كه حكومه‌تی هه‌رێم زۆر زوو ده‌ستی بهڕێكارهكان كرد، ئێمه له 1ی ئازاره‌وه ده‌ستمان به‌و حاڵه‌تانه كردووه، نوێنه‌ری وڵاتی چین له‌و كۆبونه‌وه‌یه ڕایگه‌یاند، وڵاتی چین زۆر به‌په‌رۆشه‌وه سه‌یری ئه‌م هه‌نگاو و ڕێكارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و زۆر به‌باشی له‌قه‌ڵه‌میان دا وه خودی كونسڵی گشتی چین ڕایگه‌یاند كاتێك به‌وڵاتانی ئه‌وروپا-دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپی ئه‌و ڕێكارانه‌ی نه‌گرتبووه به‌ر به‌ڵام كه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان بینی لهفڕۆكهخانهكان و ده‌روازه‌كان چ ڕێكارێك گیراوه‌ته‌به‌ر واته هۆكاری ڕێژه‌ی مردن و توشبووان ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ئێمه پێش وه‌خته ئه‌و ڕێكاره توندانهمان گرتبووه به‌ر به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئێمه له‌و ترسناكیه دوركهتبێتینهوه ترسناكی به‌رده‌وامه وه له‌وانه‌یه ترسناكی زیاتری بڵاوبێته‌وه".
د. سامان به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "توانای نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم توانایه‌كی سنورداره و له‌ژێر كۆنترۆڵه، به‌ڵام خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر گه‌یشته حاڵه‌تی زۆر زیاتر ئه‌وه هه‌موو نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كانیش ئه‌و نیه‌ته‌یان پیشانداوه كه نه‌خۆشخانه‌كانیان كراوه‌یه، له‌كاتی ئێستادا (180-200) قه‌ره‌وێڵه‌یی چاودێی چڕ كه ئامێری هه‌ناسه‌دانیان له‌گه‌ڵه له‌سه‌رتاسه‌ر هه‌رێمی كوردستان-دا ئاماده‌كراوه بۆ حاڵه‌تی كۆرۆنا، لێره‌دا ئه‌وه‌ش هه‌یه له 5% تا له 6% توشبوانی ڤایره‌سی كۆرۆنا پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ده‌بێت".
تا ئێستا 190 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 61 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.
له‌و ژماره‌یه‌ش 100 حاڵه‌تیان له سلێمانی، 65 حاڵه‌ت له هه‌ولێر، 12 حاڵه‌ت له دهۆك و 13 حاڵه‌تیش له هه‌ڵه‌بجه تۆمار كراوه، 51 حاڵه‌تی چاكبوهوه له سلێمانی و 10 حاڵه‌تیش له هه‌ولێر هه‌بووه.
هــ. ر
AM:11:26:02/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 31148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت