ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهان 400 هەزار كەسی تێپەڕاند


وێستگه‌ نیوز ـ

ئامارە فەرمییەكانی جیهان ئاشكرایان كردووە، كە ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا گەیشتۆتە زیاتر لە 400 هەزار كەس.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە لە سەرانسەری جیهان 401 هەزار و 831 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و بەهۆیەشەوە 17 هەزار و 501 توشبووی ئەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارە تەندروستییەكان، تا ئێستا لە سەرتاسەری جیهان 103 هەزار و 820 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو لە چین سەریهەڵدا و دواتر بە زۆرینەی جیهاندا بڵاوبۆوە و لەم دوو رۆژەشدا ڤایرۆسەكە زۆر بەخێرایی تەشەنە دەكات و مۆڤایەتی گیرۆدە كردووە.


PM:07:51:24/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو