چوار كەسی دیكە لە عێراق بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

‌فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرای دەكات كە 50 توشبووی نوێیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئازاری 2020، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرایكرد، كە لە 24 كاژتمێری رابردوودا 50 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنایان لە وڵاتەكەیان تۆماركردووە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە 24 كاتژمێری رابردوودا چوار كەسی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا 316 كەس لە عێراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و بەوهۆیەشەوە 27 كەس گیانیان لەدەستداوە و 75 توشبووش چاكبوونەتەوە.


PM:04:57:24/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 1112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو