سلێمانی.. کەسێک تەقەی لە خانەوادەی خۆی کرد و پێنج ئەندامی خێزانەکەی کوشت
وێستگە نیوز-
کوڕێک لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانی تەقەی لە خانەوادەی خۆی کرد و پێنج ئەندامی خێزانەکەی کوشت.
سەرچاوەیەکی پۆلیسی سلێمانی بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند، بکوژەکە نەخۆشی دەروونی هەبووە و تەقەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووەو کوشتوونی و هەڵاتووە.
سەرچاوەکە وتیشی، لە ئێستادا هێزێکی ئەمنی زۆر لە گەڕەکەکەدا بڵاوەیان پێکراوەو هەروەها لەناو شاری سلێمانیش هێزە ئەمنیەکان بە چڕی بە دوای بکوژەکەدا دەگەڕێن.
پەیامنێری وێستگە لە شوێنی رووداوەکەوە رایگەیاند، " لە ئێستاشدا دەنگی تەقە لە کۆڵانی پشتەوەی ئەو گەڕەکەوە دەبیسترێت کە پێنج کەسەکەی تێدا کوژراون".
PM:10:47:20/03/2020
ئهم بابهته 15584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت