ئەمڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك و توێژێك دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك و توێژێك دابه‌ش ده‌كرێت.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو: ئەمڕۆ سێشەممە 18ی شوباتی 2020، مووچەی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمەڵایه‌تی و خاوەنپێداویستییە تایبەتییەکان دابه‌شده‌كرێت و دابەشکردنی مووچەش بەردەوام دەبێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئەو مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووە و 12یەمین مووچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.
هــ. ر
AM:10:10:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت