وه‌زاره‌تی دارایی گۆڕانكاری له‌ خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشیناندا كرد


وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشیناندا كرد و رۆژێك زووتر له‌و واده‌یه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، ده‌ڵێت: "سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ خانه‌نشیان، له‌به‌ر جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆز، مووچه‌كانیان رۆژێك زووتر له‌ واده‌ی‌ خۆی‌ دابه‌ش ده‌كرێت، كه‌ پێشتر بڕیار بوو ڕۆژانی‌ دووشه‌مه‌ و سێشه‌ممه‌ 28و 29ی ئابی 2017، مووچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام ئێستا له‌ رۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌ 27 و 28ی ئابی 2017، مووچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت".

راشیگه‌یاند: "بڕیار بوو رۆژانی‌ چوار شه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 30 و 31ی ئابی 2017، مووچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ شارستانی‌ دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام ئێستا رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ به‌رواری‌  29و 30ی ئابی 2017، مووچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ شارستانی‌ دابه‌ش ده‌كرێت".



AM:11:08:24/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 34921 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو