نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆوه بینی
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه بینی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی نیسانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ 88 دۆلار و 59 سه‌نت به‌رزبوه‌وه، له‌كاتێكدا دوێنێ به 87 دۆلار و 50 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ 83 دۆلار و 53 به‌رزبوه‌وه، له‌كاتێكدا دوێنێ به 82 دۆلار و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
نرخی زێڕیش به‌رزبوه‌وه‌و یه‌ك ئۆنسه‌ی بوو به دوو هه‌زار و 329 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به دوو هه‌زار و 313 دۆلار فرۆشرا.
AM:08:41:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت