لیژنەی هەمواری دەستوری عیراق لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان رێککەوتون
وێستگه نیوز-
ئەندامێکی لیژنەی تایبەت بە هەمواری دەستوری عیراق رایگهیاند لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی عیراق رێککەوتون.
ئەو ئەندامەی لیژنەکە به ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کۆمەڵێک بابەتی جیاوازی تائێستاش لەبەردەم گفتوگۆدایە و دەبێت لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە بە تەوافقی هەمواربکرێتەوە لە ماوەیەکی دیاریکراودا، پێش کۆتایهاتنی کاری لیژنەکە لەماوەی چوار مانگدا.
وتیشی، ئەندامانی لیژنە تایبەتەکە لەسەر بەشێکی پرسەکان رێککەوتون، لەوانە کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان و چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەکە لەبارەی دەستە سەربەخۆکان، کۆتایی بە پێداچوونەوەی پیشنیازە هەموارکراوەکان هێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر گۆڕینی ناوی دادگای فیدراڵی رێککەوتون بکرێت بە ناوی ( دادگای دەستوری باڵای فیدڕاڵی).
لیژنەی تایبەت بە هەمواری دەستوری عیراق لە مانگی 11ی ساڵی رابردووەوە دەستبەکاربوون، بۆ هەمواری نوێی دەستور بەشێوەیەک کە لەگەڵ داخوازییەکانی خۆپیشاندەراندا بگونجێت.
PM:10:49:19/01/2020
ئهم بابهته 3880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت