سودانی هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ئیتاڵیا ده‌كات
وێستگهنیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی عێراقی ئاشكرای كرد، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی دوو رۆژه ده‌چێته رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا‌و چه‌ند پرسێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاووتوێ ده‌كات.
سوبحان مەلا جیاد، راوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند: "محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران بە سەردانێکی دوو رۆژە کە لە 10ی مانگی ئایارەوە دەست پێدەکات، دەچێتە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق و ئیتاڵیا لێکچوونێکی زۆریان هەیە لەسەر ئاستی سیاسی و دیپلۆماسی، هەروەها زۆر کۆمپانیای ئیتاڵی هەن کە مامەڵەیان لەگەڵ عێراقدا کردووە بەتایبەتی لە پیشەسازییەکانی پەیوەست بە کەرتەکانی وزە، جگە لە بەشداریکردنی ئیتاڵیا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعش و پشتگیرییەکانی بۆ عێراق.
جەختیشی کردەوە کە، "ئەم سەردانە لە چوارچێوەی رێکخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دێت وەک ئامادەکارییەک بۆ دانانی خشتەی کشانەوەی لە عێراق".
لای خۆیەوە عەقیل روداینی، شرۆڤەکاری سیاسی رایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی سەردانەکانی بۆ وڵاتانی زلهێز، بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات.
ئه‌و شرۆڤه‌كاری سیاسییه، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامه‌ی سه‌باح باسی له‌وه‌شكردووه، كه سودانی به‌رنامه‌یه‌كی حکومی هەیە کە لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانەوە کاری لەسەر کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەوەی سودانی دەیکات لە ناوەڕۆکی به‌رنامه‌ی حکومەتدایە کە بەدوای گەشەپێدان و وەبەرهێناندا دەگەڕێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەلایەن زۆربەی هێزە سیاسییەکانەوە پاڵپشتییەکی زۆر بۆ حکومەتی سودانی هەیە، هەربۆیە سەردانەکانی ئەم دواییە بۆ ئەمریکا، پێشوازیکردن لە سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەغدا، یان بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە سعودیە، به‌شێكه لەو پڕۆژانەی كه سودانی هەوڵی دامەزراندنی دەدات".
AM:09:23:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت