لیژنەی کۆنگرەی چوارەمی یه‌كێتی: هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنی كۆنگره نییه
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی چوارەمین کۆنگرەی یه‌كێتی رایگه‌یاند، هیچ بڕبار و نووسراوێكیان له‌سه‌ر دواخستنی كۆنگره له 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، پێنه‌گه‌یشتووه‌و ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ كۆنگره به‌رده‌وامن، له باره‌ی كۆنفرانسی مەڵبەندەکانیشەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا پرسی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كانیش یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه.
د. بڕیار ره‌شید، وته‌بێژی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی چوارەمین کۆنگرەی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا بە فەرمی هیچ بڕیار و نووسراوێک بۆ دواخستنی کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نییە و بڕیارە لە 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێندرێت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تاكه گرفتی به‌رده‌م كۆنگره بابه‌تی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانه، كه تا ئێستا یه‌كلا نه‌بوونه‌ته‌وه له‌به‌ر زۆری ناوی كاندیده‌كانیان.
راشیگه‌یاند: ده‌بێت هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێك ئه‌گه‌ر 60 كاندیدی بۆ دابندرێت ئه‌و بۆی هه‌یه تا 120 كاندیدیش پێشكه‌ش بكات، نابێت له‌و رێژه‌یه زیاتر بێت، به‌ڵام ئێستا كاندیدی مه‌ڵبه‌نده‌كان له 400 كه‌س تێپه‌ڕی كردووه، ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ وردبینی كردن، له‌كاتێكدا بۆ هه‌موو كۆنگره هه‌زار ئه‌ندام داخڵ ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوا له مه‌ڵبه‌نده‌كان كراوه، كه پێداچوونه‌وه به ژماره‌ی كاندیده‌كانیاندا بكه‌ن و له‌م چه‌ند رۆژه‌دا پێشكه‌شی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بكرێن و به‌ره‌و كۆنگره هه‌نگاو بندرێت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌گه‌ر له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌ی داهاتوودا پرسی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان یه‌كلا بكرێته‌وه، ئه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ كۆنگره له‌واده‌ی خۆیدا درووستا نابێت و كۆنگره دواناكه‌وێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه كۆسپ و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م كۆنگره تاووتوێ ده‌كه‌ن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، یەکێتی نیشتمانی كوردستان ئامادەکاریی کردووە بۆئەوەی لە 7ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا چوارەم کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و بۆ ئەو مەبەستەش دوو هەڵبژاردنی ناوخۆیی کردووە.
هــ. ر
AM:10:43:29/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 8560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت