كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌: له‌گه‌رمیان حكومه‌ت له‌حزبی‌ برده‌وه‌

‌دیمەنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی

وێستگه‌ نیوز-

زۆرینه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌گه‌رمیان سه‌ركه‌وتوون بۆ كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان كارمه‌ندی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانن.


به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ وێستگه‌ نیوز، زۆینه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌گه‌رمیان زۆرترین ده‌نگه‌كانی‌ كۆنفرانسی‌ مه‌ڵبه‌نده‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانیان به‌ده‌ستهێناوه‌، بێجگە لەئەرکە حزبییەکەیان له‌ناو ده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كارده‌كه‌ن، بە پێچەوانەوە زۆرینەی دەرنەچووەکان کادری حزبی بوون و تەنها لە حزبدا ئەرکیان هەبووە.

هاوکات رادیۆی دەنگ بڵاوی کردووەتەوە: له‌ كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی‌ گه‌رمیانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌چو، تیایدا 18 نوێنه‌ر هه‌ڵبژێردران، كه‌ بریتین له‌: (نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د، سروه‌ محه‌مه‌د، وریا نامیق، محه‌مه‌د حاجی فایه‌ق، عه‌داله‌ت له‌تیف، عاسی عه‌لی، جه‌لال عه‌بدوڵا، عه‌باس سه‌رقه‌ڵا، ئومێد مه‌جید، كاوه‌ جه‌بار، حه‌سه‌ن ژاڵه‌یی، سه‌ردار مه‌حمود، محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، شیرین شێخ حسێن، مه‌لا ره‌حیم، ئاریا ئه‌نوه‌ر، بێستون ساڵح و فاتمه‌ ئه‌حمه‌د).
 
به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆرینه‌ی‌ ره‌های‌ ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی‌ ده‌رچون، سه‌ر به‌ باڵی مام جەلال تاڵه‌بانین.

دوێنێ دووشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2019، كۆنفرانسی سەرجەم مەڵبەندەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  كە دوایین هەنگاو و ئامادەكارییە بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، لە سنوری هەر 17 مەڵبەندەكەی یەكێتی بە بەشداری چوار هەزار و 878 كەس بەڕێوەچوو و لە كۆی هەزار و 700 كاندیدیش، 500 كاندید سەردەكەون و دەبنە ئەندامی كۆنگرە.

كۆنفرانسی مەڵبەندەكان لە دوای بەڕێوەچونی كۆنفرانسی كۆمیتەكان و مەكتەبەكانی یەكێتی دێت كە لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەچوو. 

كۆنفرانسی مەڵبەندەكانیش دەبێتە دواین قۆناغی ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ یەكلایكردنەوەی ژمارەی ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، كە بڕیارە 21ی ئەم مانگە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.

پشكی ئەو مەڵبەندانەی كە نوێنەریان بۆ كۆنگرەی یەكێتی سەردەكەوێت:
 
سلێمانی  73
كەركووك    124
هەولێر    49
دهۆك      18
بەغدا        7
سۆران     15
مووسڵ      18
خانەقین   20
شارەزوور   23
پێشمەرگە 21
گەرمیان    18
چەمچەماڵ 8
كۆیە          12
شنگال       8
حەمرین      7
مەخموور      5
راپەرین      36



AM:08:22:10/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 21648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو