له‌سه‌ر كه‌یسی ئامانج بابانی پۆلیس وته‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی ئێن ئاڕ تی وه‌رگرت
ئامانج بابانی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
له‌سه‌ر كه‌یسی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د و منداڵه‌كه‌یان، پۆلیسی سلێمانی وته له به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی وه‌رده‌گرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
شه‌وی چوارشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، ئامانج بابانی و لانه‌ی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیاندا له نزیك تێرمیناڵی شاره‌زوور له سلێمانی به كوژراوی دۆزرانه‌وه، دواتر پۆلیسی سلێمانی به پشتبه‌ستن به چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووداوه‌كه، رایگه‌یاند: "رووداوه‌كه خۆكوژی بووه‌و ئامانج خۆی منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه‌و دواتریش خۆی كوشتووه".
هاوكات كه‌سوكاری رۆژنامه‌نووس لانه محه‌مه‌د، له‌سه‌ر گۆڕی كچه‌كه‌یان قسه‌كانی پۆلیسی سلێمانییان پشتڕاست كرده‌وه و رایانگه‌یاند "ئامانج بكوژی كچه‌كه‌یانه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له‌سه‌ر كه‌یسی ئامانج بابانی، پۆلیسی سلێمانی بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی كردووه و وته‌ی لێوه‌رگرتووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ ئه‌و رۆژه‌ی ئامانج بۆ دواجار سه‌ردانی ئێن ئاڕ تی كردووه و مووچه‌كه‌ی وه‌رگرتووه هیچ شڵه‌ژاوییه‌ك به رووخسارییه‌وه دیاربووه یان ئاسایی بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیسی سلێمانی روونیشیكرده‌وه: "له‌سه‌ر هه‌مان كه‌یس بانگهێشتی خاوه‌ن به‌نزینخانه‌كه‌ی نزیك رووداوه‌كه‌ش كراوه و له‌سه‌ر كامێراكه‌ی دانراوه پرسیاری لێكراوه و داوای ورده‌كاری زیاتر لێكراوه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بنه‌ماڵه‌ی ئامانج هێزه ئه‌منییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه كوڕه‌كه‌یانی به بكوژ ناساندووه، هه‌روه‌ك كه‌سوكاری لانه‌ش ئامانج به بكوژ ده‌ناسن و ره‌خنه‌ی تووندیشیان له ئێن ئاڕ تی ئه‌وه‌یه كه بكوژی كچه‌كه‌یانی كردووه به پاڵه‌وان".
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره‌ی پۆلیسی سلێمانی، "لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام پێناچێت دوائه‌نجامیش له به‌رژه‌وه‌ندی ماڵی ئامانج بابانی بێت".
AM:08:46:28/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 25460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت