له کەنداوی عەرەب هێرشکرایه سەر چوار کەشتی بارزگانی
کەشتیە بارهەڵگرەکانی کەناوی عەرەبی
وێستگه نیوز ـ
حکومەتی ئیمارات رایگەیاندووە، لەلایەن چەند گروپێکی نەناسراوەوە هێرشکراوەتە سەر چوار کەشتی بارزگانی لە ئاوەکانی نزیک ئەو وڵاتەدا و زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووتەوە بەڵام زیانی مادی زۆر بەر کەشتییەکان کەوتووە و مەترسی لەسەر بازرگانی و جوڵەی کەشتییەکان لە ناوچەکە دروستکردووە.
هاوکات هەر یەک لە بەحرەین و سعودییە و میسر و عەمان و ئوردن داوای لێکۆڵینەوەی بە پەلە دەکەن لە رووداوەکە و شێوازی هێرشەکە.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاندووە، دوو لەو کەشتیانە سعودین و گوێزەرەوەی نەوتبوون و بەو کردارەش مەترسی لەسەر ئاسایشی بازاڕەکانی نەوتی جیهانی دروستەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکە بە تەواوی گرژبووە و لە ماوەی رابردوو ئێران هەڕەشەی داخستنی گەروی هورمزی کرد بە رووی کەشتییە بارزگانی و جەنگییەکاندا و لەبەرامبەردا ئەمریکا هەڕەشەی سەربازی دەکات لە ئێران دەکات.
هــ. ر
AM:09:31:13/05/2019
ئهم بابهته 5328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت