به‌وێنه‌وڤیدیۆ.."ره‌شه‌بای شه‌یتان" و ئاگره‌كه‌ی كالیفۆرنیا
دیمەنێک لە ئاگرەکەی کالیفۆرنیا
وێستگه نیوزـ
Wildfires و Woolsey Fire و Camp Fire سێ ئاگری گه‌وره‌ن كه له ناوچه جیاجیاكانی باشور و باكوری كالیفۆرنیا كه‌وته‌وه و لەگەڵ ئەو سێ ئاگرەشدا ره‌شه‌بای (سانتا ئانا- ره‌شه‌بای شه‌یتان) هه‌ڵیكرد كه زیانی گیانی و زیانێكی ماددی زۆریان خستوه‌ته‌وه.
له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه له شاری لۆس ئه‌نجلس-ی سه‌ربه ولایه‌تی كالیفۆرنیا، سێ ئاگری گه‌وره كه‌وتوه‌ته‌وه‌و تائێستا به‌هۆیه‌وه 25 كه‌س گیانله‌ده‌ستداوه و ده‌یانی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنبون.
به‌پێی ناوه‌ندی كه‌شناسیی ئه‌مریكا، خێرایی ره‌شه‌بای (سانتا ئانا- ره‌شه‌بای شه‌یتان) له‌نێوان 64 بۆ 112 كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا و پێشبینیشی ده‌كرێت تا رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام بێت.
ره‌شه‌باكه بوه‌ته‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوری ولایه‌تی كالیفۆرنیا و 75 هه‌زار هێكتار زه‌ویی سوتاندوه و 6 هه‌زار و 700 خانوو و كۆگای هاوڵاتیانیش ئاگری گرتوه و تیمه‌كانی فریاگوزاریش نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌سیان بۆ ناوچه ئارامه‌كان گواستوه‌ته‌وه.
هه‌ربه‌هۆی ئاگره‌كه‌وه 35 كه‌س بێسه‌روشوێن بوون و سیان له تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش بریندار بوون.
له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ش، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویتێكدا نوسیویه‌تی: "ده‌توانین ئه‌و كاره‌ساته به‌رده‌وامه‌ی كالیفۆرنیا بوه‌ستێنین، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی چۆنێتی ئیداره‌كردنی دارستانه‌كان، پێویسته ژیری به‌ركاربهێنین".
PM:06:53:11/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 8812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت