میدیاكانی به‌ریتانیا: یه‌كه‌م په‌نابه‌ر ره‌وانه‌ی رواندا كرا
وێستگه نیوزـ
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا، له یه‌كه‌م هه‌نگاو و له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی دیپۆرتكردنی زۆره‌ملێ بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی داوای په‌نابه‌رییان ره‌تكراوه‌ته‌وه، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 29ی نیسان، یه‌كه‌م كۆچبه‌ر ره‌وانه‌ی رواندا كراوه.
هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، یاسایه‌كی مشتومڕئامێزی ده‌ركرد، تێیدا رێگه به حكومه‌ت ده‌دات ئه‌و كۆچبه‌رانه ره‌وانه‌ی رواندا بكات كه به شێوه‌یه‌كی نا یاسایی هاتوونه‌ته وڵاتهكهوهو به گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا، ئه‌و پیاوه كۆچبه‌ره‌ی رۆژی دووشه‌ممه به‌ریتانیای به‌جێهێشتووه، رازیبووه به‌وه‌ی ره‌وانه‌ی كیگالی بكرێت، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی داوای په‌نابه‌رییه‌كه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "تایمز" له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه حكومییه‌كانه‌وه، بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌و پیاوه، له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی 3 هه‌زار پاوه‌نی به‌ریتانی، رازیبووه بڕوات بۆ رواندا، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا، ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆ ئاژنسی فرانس پرێس پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژێك به ناوی حكومه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه: "ئێمه ئێستا له چوارچێوه‌ی هاوبهشیكردنمان له هه‌ردوو بواری كۆچ و گه‌شه‌ی ئابوری، رێگه‌پێدراوین ئه‌وانه‌ی داوای په‌نابه‌رییان كردووه، بنێرین بۆ رواندا".
ده‌شڵێت: "ئه‌م رێكه‌وتنه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه له به‌ریتانیا سیفه‌تی كۆچبه‌ریان نییه، ئه‌و كه‌سانه ده‌نێردرێن بۆ وڵاتی سێیه‌م كه وڵاتێكی سه‌لامه‌ته، له‌وێ یارمه‌تییان ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ژیانی خۆیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه".
رۆژی سێشه‌ممه 30ی نیسان، حكومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند هیواداره بتوانێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له‌وانه‌ی داوای په‌نابه‌رییان كردووه و نزیكه‌ی 5 هه‌زار و 700 كه‌سن، ره‌وانه‌ی وڵاتی رواندا بكات. ئه‌مه‌ش دوای ده‌رچوونی ئه‌و یاسا مشتومڕئامێزه هات كه ئامانجی یاساكه، بریتییه له رێگریكردن له په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ وڵاتی به‌ریتانیا به شێوه‌ی نایاسایی.
به گوێره‌ی سه‌رژمێرییه‌ك كه ئاژانسی فرانس پرێس له نێوان سه‌ره‌تای مانگی كانونی دووه‌م و كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی 2023، به پشت به‌ستن به ئاماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌نجامیداوه، ئه‌و 7 هه‌زار و 500 كه‌سه، له كۆی 57 هه‌زار كه‌س هه‌ڵبژێردراون كه له‌و ماوه‌یه‌دا به شێوه‌ی نایاسایی و له رێگه‌ی ده‌ریاوه چونه‌ته ناو به‌ریتانیا.
AM:11:47:01/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 12544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت