لە سلێمانی دوو تەقەكەر دەستگیركران


وێستگە نیوز ـ
بەتۆمەتی تەقەكردن لەدوو هاوڵاتی‌ و برینداركردنیان، لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.


پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "پاش ئەوەی رۆژی 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2018،  فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەردوو تۆمەتبار (ه، ه) و (م، ه) دەرچوو، كە لەگەڕەكی بەكرەجۆ تەقەیان لە هاوڵاتیان كردبوو، شەوی رابردو لەلایەن مەفرەزەكانی هەردو بنكەی پۆلیسی سەرچنارو كوردساتەوە دەستگیركران.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: هەردوو تۆمەتباری ناوبراو بەپێی مادەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیركراون‌ و لەئێستادا بەفەرمانی دادوەرو بەندن.

هــ. ر



AM:10:07:05/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو