بە ڤیدیۆ.. پۆلیسی سلێمانی تەقەکەرێکی دەستگیر کرد

‌لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە..

وێستگه‌ نیوز ـ
مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەهۆی تەقەكردنەوە پشێوی دروستكردبوو.


پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای ئەوەی زانیاری دەگاتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە تۆمەتبارێك تەقەی كردووە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا تۆمەتبار (ف، م، ع) لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدەوە بەهاوكاری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد دەستگیر بكرێت".

راشیگه‌یاندووه‌: لە ئێستادا تۆمەتبار (ف، م، ع) كه‌ لە دایكبووی 1982ه‌و پیشەی قەسابییه‌، بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 495 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دەستیش گیراوە بەسەر ئەو چەكەدا كە تەقەی پێكردووە.

هــ. ر


PM:09:40:08/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو