كهلار..له رووداوێكی هاتوچۆدا سێ كهس گیانیان لهدهستدا
وێستگه نیوزـ
دوانیوهڕۆی ئهمرۆ دووشهممه لە رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک لەسەر رێگەی قەزای کەلار و مەرزی پەروێزخان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
رووداوەکە لە نزیک ناحیەی قۆرەتوو روویداوەو موقەدەم سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، رایگهیاند: كاتژمێر 4ی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان ئاڵتیما و بارهەڵگرێک لە جۆری مان، سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلە بچوکەکە گیانیان لەدەستدا و شوفێری بارهەڵگرەکەش بریندار بوو."
وتیشی: تەرمەکان گەیهندراونەتە دادپزیشکیی کەلار و هاتوچۆی گەرمیانیش تیمێکی بۆ لێكۆڵینهوه ناردووەتە شوێنی رووداوەکە
PM:06:46:29/04/2024
ئهم بابهته 1420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت