هه‌ژماره‌كه‌ی تره‌مپ له تویته‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا
وێستگه نیوز –
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به راگرتنی هه‌ژماری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك تووشی شۆك بوون، كۆمپانیای تویته‌ر-یش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
كۆمپانیای تویته‌ر رایگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو هه‌ژماری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا realdonaldtrump@ به‌هۆی فه‌رمانبه‌رێكه‌وه له‌كار راگیرا، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دوایه‌مین رۆژی كاركردنی فه‌رمانبه‌ره‌كه بووه له كۆمپانیاكه.
هه‌ژماره‌كه كه 41.7 ملیۆن هه‌واداری هه‌یه بۆ ماوه‌ی 11 ده‌قیقه له‌كار راگیرا و كۆمپانیای تویته‌ر، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌وباره‌وه ده‌ستپێكرد.
تا ئێستا دۆناڵد تره‌مپ كه له تویته‌ر زۆر چالاكه، هیچ لێدوانێكی سه‌باره‌ت به راگرتنی هه‌ژماره‌كه‌ی نه‌داوه.
سه‌ردانكه‌رانی هه‌ژماره‌كه‌ی تره‌مپ به بینینی په‌یامی "داوای لێبووردن ده‌كه‌ین، ئه‌م هه‌ژماره بوونی نییه"، تووشی سه‌رسوڕمان بوون.
دوای كاركردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه، تره‌مپ نووسینێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی حزبی كۆماری كرد.
هه‌رچه‌نده هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ له‌كار راگیرا، به‌ڵام هه‌ژماری ره‌سمی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه به POTUS@ ناسراوه، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كاری ده‌كرد.
كۆمپانیای تویته‌ر له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌كه ده‌كات و رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌بێته‌وه.
دواتر كۆمپانیاكه نووسی: "لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خست كه لهكارڕاگرتنی هه‌ژماره‌كه به‌هۆی كارمه‌ندێكه‌وه بووه كه دواڕۆژی كاركردنی بووه له كۆمپانیاكه و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی ده‌كه‌ین".
له ئازاری 2009دا دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی خسته‌كار.
له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له 2016دا و له دوای بوونی به سه‌رۆك، تره‌مپ هه‌ژماره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌كارده‌هێنا بۆ خستنه‌ڕووی سیاسه‌ته‌كانی و هێرشكردنه‌سه‌ر نه‌یاره سیاسییه‌كانی.
سه‌رچاوه: BBC
AM:10:42:03/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3902
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت