جارێكی تر ئاگر له بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر كه‌وته‌وه
وێستگهنیوزـ شاهین فوئاد
پەیامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند، جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنین.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئاگرەکە لە کۆگایەکی نهۆمی دووه‌می بازاڕەکەدا سەریهەڵداوەتەوە و پاشماوه‌ی ئاگرەکەی دوێنێیە.
وتیشی: "تیمەکانی بەرگری شارستانی ئێستا له هەوڵی کۆنترۆڵ کردنی ئاگره‌كه‌دان".
ئەمە لە کاتتێکدایە، شەوی 5ی ئایاری 2024، ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی ھەولێر کەوتەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە ماوەی چەند کاتژمێرێکی خایاند.
بەپێی راگەیەندراوی پارێزگای هەولێر، لە کۆی زیاتر لە چوار ھەزار دوکان، 227 دوکان و حه‌وت کۆگای بچووکی بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشتووە، 132 کەسیش بریندار بوون.
AM:10:41:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت