په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێ و ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ هه‌ر نه‌كرێ
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێ و ئه‌گه‌رێكی به‌هێز ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ هه‌ر نه‌كرێ، ده‌شڵێت: "پارتی ده‌یه‌وێ ئیراده‌ی خۆی بسه‌پێنێ و هه‌ڵبژاردن به‌و جۆره بكرێ كه خۆی ده‌یه‌وێ".
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "سه‌ركرده‌ی لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌ئێستادا كێشه‌یان نیه هه‌ڵبژاردن دوابخرێ، چونكه ده‌زانن دواخستنی هه‌ڵبژاردن هه‌رێمی كوردستان زیاتر لاواز ده‌كات و كێشه سیاسیه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم قووڵتر ده‌كاته‌وه".
كاروان یاروه‌یس ده‌ڵێت: "هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێ، ئه‌گه‌رێكی به‌هێز ئه‌وه‌یه هه‌ر نه‌كرێ تا ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی عێراق".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "7/7ی 2024 ته‌مه‌نی كۆمسیۆن كۆتایی دێت و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و سه‌رۆكی كۆمسیۆن كاتێكی زۆری ده‌وێ و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش دره‌نگ ده‌گه‌نه رێكه‌وتن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "پارتی ده‌یه‌وێ به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردن ئیراده‌ی خۆی بسه‌پێنێ و هه‌ڵبژاردن به‌و جۆره بكرێ كه خۆی ده‌یه‌وێ".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ده‌بێ لایه‌نه‌كان مل نه‌ده‌ن بۆ دواخستن به‌بێ رێكه‌وتن و دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و سازدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك له‌نزیكترین كاتدا".
كاروان یاروه‌یس راشیگه‌یاند كه "سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بوو له‌جیاتی په‌نا بردن بۆ لایه‌نه شعیهكان و حكومه‌تی فیدرال و شوێنی تر! له‌پێشدا گفتوگۆی كوردستانیانه‌ی له‌هه‌ولێر و سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانیه‌كان بكات".
پێشتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 10ی مانگی 6ی 2024، وه‌كو واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرد و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش كه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كات، ئاماده‌كارییه‌كانی له‌وباره‌وه ده‌ستپێكردووه.
له به‌رامبه‌ردا پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی ڕاگه‌یاندووه و داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كات تا ئه‌وكاته‌ی تێبینییهكانی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، له‌كاتێكدا به‌شێك له هێز و لایه‌نه‌كانی تر، به‌تایبه‌ت یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندان له واده‌ی دیاریكراودا.
PM:11:24:30/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت